رووسیا ڤیتوی بەكارهێنا..ئەنجامی دەنگدانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
خواكوڕك
دوای ئەوەی هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكاو بریتانیاو فەرەنسا لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پڕۆژە بڕیارێكیان پێشكەشكرد لە بارەی كیمبارانكردنی كۆمەڵگای خانشەیخون لە لایەن رژێمی سووریا,هەریەكە لە رووسیاو چین دژ بە بڕیارەكە وەسستانەوە رووسیا ڤیتۆی بەكارهێنا.
نوێنەری ئەمریكا كە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكەی دەكرد، بڕیارێكی فەرەنسا و بریتانیا و ئەمریكای خستە دەنگدانەوە.بە گوێرەی ئەنجامی دەنگدانەكە 10 وڵات پشتیوانیان كرد و 3 وڵات دەنگیان نەدا، بەڵام هەریەك لە چین و رووسیا دژی بوون و رووسیا یەكلایەنە ڤیتوی دژی بڕیارەكە بەكارهێنا.
لە هەفتەی رابردوودا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی 3 پرۆژە بڕیاری لە بارەی كیمیایبارانكردنی خان شێخۆن تاوتوێكردووە.
پڕۆژەی یەكەمیان، بەریتانیا و ئەمریكا و فەرەنسا ئامادەیان كردبوو، تێیدا داوایان لە دەسەڵاتدارانی سووریا كردبوو، لە بارەی هەموو فڕۆكەوان و هەڵفڕینی فڕۆكەكانەوە لە رۆژی كیمیایبارانكردنی خان شێخۆن رادەستی نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی بكات.
پڕۆژەی دووەم، رووسیا دایڕشتبوو، تایبەت كرابوو، بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بە شارەزایانی سەربەخۆ كە نوێنەرایەتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكەن و سەردانی شوێنی هێرشە كیمیاییەكە بكەن و لێكۆڵینەوەیەكی ورد و زانستی لە بارەی رووداوەكە بكەن.
پڕۆژەی سێیەم، لە لایەن 10 وڵاتی ئەندامی كاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە پێشكەشكرا، بەڵام تاوتوێكردنی بە هۆی بۆردومانی مووشەكی سوپای ئەمریكا بۆ سەر فڕۆكەخانەی شەعیرات، واكەوت.
شایەنی باسە, رۆژی 4ی 4ی 2017، دەیان هاووڵاتی لە خان شێخۆنی سەر بە ئیدلب، بە هۆی بەركەوتنی گازی كیمیاییەوە گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیكە بریندار بوون.