عەبدولخالق تەڵعەت: لەبەرامبەر لێدان لە فەرهاد پیرباڵ ئیجرائاتی یاسایی دەگرینەبەر
خواكوڕك
دوای ئەوەی چەند كەسێك هەڵدەكوتنەسەر سەرنوسەرو مامۆستای زانكۆ فەرهاد پیرباڵ لە لێیدەدەن, بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەڵێت: “فەرهاد پیرباڵ داوای یاسایی تۆماركردووە و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە لە فەرهاد پیرباڵیان داوە”. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت: “كارێكی نەشیاوە و جێگای قبوڵكردن نییە”.
لیوای مافپەروەر، عەبدولخالق تەڵعەت ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە: “زۆرجار گوتارەكانی د. فەرهاد پیرباڵ لە بازاڕ و شوێنەگشتییەكان كێشە دروستدەكات و لەلایەن خەڵكەوە تووشی كێشە دەبێتەوە. ئێستا ناوبراو تووشی ئەو كێشە بووەتەوە ، وەك یاسا دۆسییەكەی رەوانەی مەركەزی پۆلیسی خانەقا كراوە ، كە ئەو سنوورە رووداوەكەی تێیدا روویداوە پەیوەندی هەیە بە بنكەی پۆلیسی خانەقاوە”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتی: “د. فەرهاد پیرباڵ داوای یاسایی تۆمار كردووە و گوتەی لێ وەرگیراوە ، ئیجرائات دەكرێت بەرامبەر هەركەسێك كە ئەو كارەی بەرامبەر د. فەرهاد كردبێت”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتی: “داواكە تۆماركراوە و دواجار بڕیاری دادگای لەسەر دەدرێت و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەریان دەكرێت”.