باڵیۆزی مرۆڤایەتی و رۆشەنبیری عەرەب لە عێراق داوای پاڵپشتی بۆ دەوڵەتی كوردستان دەكات
خواكوڕك
رائید مهدی باڵیۆزی مرۆڤایەتی و رۆشەنبیری عەرەب لەعێراق پاش ئەوەی گەنجانی سەربەخۆ خوازی كوردستان نامەیەكیان بۆ ناردووە و داوای هەڵوێستیان لێكردووە لەمەڕ پشگیری كردنی كوردستان ئەویش وەڵامی گەنجانی سەربەخۆ خواز دەداتەوە، لەو وتارێكدا پشگیری كوردستانی راگەیاندووە،
لە وتارێکدا بە ناونیشانی مێژوو یاساو ویژدان لە گەڵ کوردن ڕائید مەهدی باڵیۆزی مرۆڤایەتی و رۆشەنبیری لە عێراق، ڕوو لە نەتەوەی عەرەب دەکات و داوایان لێدەکات هاوکاری کوردەکان بن و دەست لە دژایەتی کردنی پڕۆژەی دەوڵەتی کوردستان بهێنن”، هەروەها باش لە مێژووی دروست بونی عێراق و دابەشکردنی کوردستان دەکات بەسەر دەوڵەتانی ناوچەکە و هاوکات لەو ڕووەوە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی نەرێنی بەریتانیاو فەڕەنسا”.
لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا مهدی دەپرسێت لە ڕووی یاسایشەوە مافی کوردەکان کار بۆ دروستکردنی دەوڵەت بکەن و دەستوری عێراقیش ئەو مافەی پێداون و هیچ بەندێکی دەستورەکە نیە دژی ڕیفراندۆم بێت و ڕێگری بکات لەوەی کوردەکان چارەنوسی خۆیان دیاری بکەن و لە ئاستی نێونەتەوەیشدا هەموو نەتەوەیەک کە خاوەن خاک و گەل و دامەزراوەی حوکمڕانی بێت دەتوانێت داوای دیاری کردنی چارەنوسی خۆی بکات.
لە کۆتایی وتارەکەیدا جگە لە لایەنی مێژووی و یاسایی لایەنی ویژدانی نەتەوەی عەرەب دەخاتە بەر دادگای ویژدانی خۆیان و دەپرسێت ئێمە کە داوای سەربەخۆی بۆ هەرێمی ئەحوازی ئێرانی دەکەین کە لەسەدا پێنجی ئێرانە بۆ دەبێت دژی دروست بوونی دەوڵەتی کوردستان بین کە لەسەدا حەڤدەی عێراق پێکدەهێنن”.