سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە سەر فەرهاد پیرباڵ هاتەدەنگ

خواكوڕك
پاش ئەوەی دوو چەدار لەشوێنێكی دیاری هەولێر هەڵدەكوتنە سەر مامۆستای زانكۆ فەرهاد پیرباڵ وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیانداوێكدا دەلێت:” بە گشت لایەك رادەگەیێنین كە بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانە بەو رووداوە”
لە بەشێكی دیكەی راگەیانراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە:” و دەزگا پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەسگیر بكەن و بۆ ئەوەی بدرێنە دادگە, تا بە پێی یاسا ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێ”

دەقی راگەیێنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم

لێدوانێك لە گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە
سەبارەت بە رووداوی هێرشكردنە سەر د. فەرهاد پیرباڵ لە رۆژی چوارشەممە 12/4/2017 لە هەولێر, بە گشت لایەك رادەگەیێنین كە بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانە بەو رووداوە و دەزگا پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەسگیر بكەن و بۆ ئەوەی بدرێنە دادگە, تا بە پێی یاسا ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێ.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

Back to top button