چەند نهێنیەك لەسەر سەردانەكەی ئەردۆگان بۆ رووسیا ئاشكرا دەبێت
چەند نهێنیەك لەسەر سەردانەكەی ئەردۆگان بۆ رووسیا ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
ئەمرۆ سەرۆکی کۆماری تورکیا سەردانی رووسیایان كردوو لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی كۆماری رووسیا كۆبۆوە، پێش سەردانەكەی ئەردۆگان رایگەیاندبوو، کە خۆشحاڵە بەوەی تورکیا و رووسیا دەست بە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی باڵای راوێژکاری دەکەنەوە.
هەروەها ئەردۆگان خۆشی حاڵی خۆی دەربری لەمەر دانووستاندنەكانی نێوان توركیا و رووسیا، لەمەر چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە و بەڵاوەنانی گرژیەكان نیوانیان و دەلێت پێیوابووە بە باشتربوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و رووسیا، ”ھەوڵەکانمان یاریدەدەر دەبن بۆ چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە، هەروەها باسی رەوشی گەلی کوردی لە کوردستانی باکوور کردووە و رایگەیاندووە، زۆرینەی کوردەکان دەنگیان بە پارتی داد و گەشەپێدان ئەكپارتی دەسەڵاتداری تورکیا داوە.
هەروەها ئەنادۆل ئاژانسی توركیا رایگەیاندووە ئەردۆغان ناراستەوخۆ باسی پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە)ی کردووە و رایگەیاندووە، ئەو بزووتنەوە سیاسییەی بانگەشەی ئەوە دەکات، کە نوێنەرایەتی کورد دەکات، ”ھەمیشە ستەمی لە کورد کردووە“.
سەرۆک کۆماری تورکیا پێشیوایە هەدەپە گەلی کوردی لە کوردستانی باکوور ”خستە سەر شەقام بووە هۆی کوژرانی 53 هاووڵاتیی کورد“ و ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بکوژی ئەو کوردانەش، کورد بوون.
شایانی باسە رۆژی 24ـی تشرینی دووەمی 2015، سوپای تورکیا رایگەیاند، کە فڕۆکەیەکی رووسی جۆری سوخۆی لەسەر سنووری نێوان تورکیا و سوریا خستووەتە خوارەوە، بەهۆی ئەوەی سنووری ئاسمانیی تورکیای بەزاندووە و گوێی بە ئاگادارکردنەوەکان نەداوە. خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکە رووسیە بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی رووسیا و تورکیا، بەڵام دواتر بەهۆی داوای لێبوردنی ئەردۆغان لە رووسیا، پەیوەندییەکانیان ئاسایی بووەوە.