جیاوازی تاوانەكان لە میدیای گۆڕان و یەكێتی دا تۆرە كۆمەڵایەتیەكان تۆرە دەكات

خواكوڕك 

لەگەڵ هێرش كردنە سەر فەرهاد پیربال لەلایان دوو كەسی چەك بەدەستەوە، نارەزایەتیەكی بەرفرەوان لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لێكەوتەوە، ئەمەش لەلایان كادیرانی پارتی بە سوكایەتی كردن بە هەولێر و پارتی پێناسە كرداو لەناو لایانگرانی ئەو حزبە، نارەزایەتیەكی بەرفرەوانی لێكەوتەوە بەشێوەیەك كاریگەری راستەوخۆی لەبەرەو پێشووە چوونی كێسەكەی لێكەوتەوەو هەر ئەمشەو بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند كە دووكەسەكە دەسگیركراون”.

هەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەناو نارەزایەتیەكاندا، چەند ئەندامێكی پەرلەمانی سەر بە یەكێتی و گۆڕان لەپەنای هێرش كردنە سەر فەرهاد پیرباڵ هێرشیان كردە سەر مافی چارەی خونووسین و دەوڵەتی كوردستان، لەو بارەیەوەش ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسۆنی یەكێتی و چەند ئەندام پەرلەمانێكی تری نزیك لە مالیكی و گۆڕان و یەكێتی هێرشیان كردە سەر بەرپرسی ئەمنی ئەو شاری هەولێر و پارتی و بە شێوەیەكی تەنز ئامێز نووسیان دەوڵەت و ریفراندۆمتان باش”.

لەبەرامبەر دا كادیرانی پارتی لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان وەڵامی لایانگرانی مالیكی و گۆڕانیان دایەوە لەكوردستان و پرسیاریان لێكردن، كە ئاخۆ ئەگەر ئەوەندە مرۆڤ دۆست و ویژدانتان ئازارتان دەدات خێرە لەسەر سوتاندنی وەحشیانەی كەسێكی بەناوی ( مامۆستا هێمن) كە بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیر كرابوو، ویژدانتان تۆزقاڵێك نەجوڵا، خێرە بەرامبەر بە هەمان فەرهاد پیرباڵدا نەك پشگیریتان نەكرد بەڵكو دەستخۆشیتان لەبەرد بارانی كرد لە سەرا؟ ئەمە و كۆمەڵێكی پرسیاری تر لە ئاڵا تاڵەبانی و چەندین پەرلەمانی تری نزیك لەمالیكی كراوە، هەر لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان كادیر و لایانگرانی پارتی سەرباری نارەزایەتی تووندیان بەرامبەر ئەو كردەوەیەی سەر فەرهاد پیرباڵ راشیانگەیاندووە، ئێوە مزایەدە بە فەرهاد پیربالەوە مەكەن كەرامەتتان هەبا ئەوكات قسەتان بكردایە كە لە سەرا بەرشەقدرا لەلایان كادیرانی حزبەكانتان و دەلێن ئەوان نەگیران بەڵكو خەڵاتی پەرلەمانتاریتان پێ بەخشین”.

لەبەرامبەر ئەو نارەزایەتیانەی كە لەسەر هێرشەكەی سەر فەرهاد پیرباڵ دروست بوو، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هاتە سەر خەت و بەتووندی ئیدانەی كردوو، نیگەرانی بارزانی لەو رووداوە راگەیاندوو هەڵوێستی بارزانیشی بۆ رای گشتی روون كردەوە بەوەی بارزانی فەرمانی دەستگیر كردنی داوە”.

هەر لەبەرامبەر ئەو هێرشەی كە كرا سەر فەرهاد پیرباڵ هەموو چەند كاتژمێرێكی بەسەر دا تێنەپەری هەردوو كەسی تومەتبار دەستگیر كران، ئەوەش لەلایان بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكرا كرا”.

Back to top button