سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له‌ كه‌ركوك:چاوه‌ڕوانی لیژنه‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم

خواكوڕك

سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای کەرکووک ڕایده‌گه‌ێنێت”ئه‌وه‌ی عه‌بادی ده‌یڵێت پاساون و زۆریش لاوازن چاوه‌ڕوانی هه‌ریمی كوردستانین بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ كه‌ركوك.

(محەممەد کەمال) سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای کەرکووک ریگه‌یاندوه‌ “ئێمه‌ وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ 2008 داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكمان كردووه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام مایه‌یی نیگه‌رانی بوو ئه‌وكات نه‌حكومه‌تی عێراق نه‌ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌هاتن به‌ ده‌ممانه‌وه‌، پاش بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵا ئه‌مجاره‌ له‌ كه‌ركوك به‌ هه‌ته‌یه‌ك دواتر بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆممان دا، جا ئه‌وكات خه‌ڵكی كه‌ركو ئازاده‌ له‌وه‌ی چ بڕیارێك ده‌دات.

بۆیه‌ پاساوه‌كه‌ی (حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر لاوازه‌ كه‌ ده‌ڵێت نابێت راپرسی بكرێت،چونكه‌ هێشتا حه‌ویجه‌ له‌ ده‌ست داعشه‌، ئه‌مه‌ به‌هانه‌یه‌ و هیچی تر نیه‌، ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامجادانیر یفراندۆمین له‌ كه‌ركوك وه‌كو شاره‌كانی تری كوردستان.

Back to top button