به‌غدا ویستی گورز له‌ شنگال بدات حكومه‌تی هه‌رێم رێگر بوو

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاردرا به‌ گواستنه‌وه‌ی 150 پۆلیس له‌ نیو سه‌نته‌ری قه‌زای شگال بۆ نێو موسڵ، سه‌ر ئه‌ندام ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، به‌ هه‌وڵی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ،و حكومه‌تی هه‌رێم.

(ھاشم بریفکانی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ راگەیاندوه‌”پاش ئه‌وه‌ی زانیمان بڕیارێك له‌و شیوه‌یه‌ ده‌رچووه‌،ئیمه‌ به‌ هه‌موو شیوه‌یه‌ك دژی بووین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ خه‌ت بووین بۆ ره‌فز كردنی، چونكه‌ باش ده‌زانین خه‌ڵكی شنگال چی به‌سه‌ر هاتووه‌ له‌م هه‌موو تاوان و ماڵ وێرانیه‌یی كه‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌شی له‌گه‌ڵ بكری جێگای قبول نیه‌، بۆیه‌ بڕیاره‌كه‌ ره‌فز كراوه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێ” شاری شنگال دوو فەوجی پۆلیسی ھەیە، جیا لە پۆلیسەکانی سەنتەری شارۆچکەکە بەگوێرەی بریارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراقیش، دەبوو ١٥٠پۆلیس بگوێزرێنەوە ناو سەنتەری شاری مووسڵ.

وەک (مەحما خەلیل) قایمقامی قه‌زای شنگال راگەیاندوه‌”به‌غدا هه‌میشه‌ وابوون له‌ پیلان گێران بووه‌ن له‌ دژی ئێمه‌، بۆیه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌م پرسی رۆڵی خۆی بینی و نه‌یهێشت ئه‌م كاره‌ سه‌ربگرێ، كه‌ جێگای دڵخۆشیه‌.

Back to top button