جه‌ماڵ مۆرتكه مه‌ترسیه‌كانی دوای داعش له موسڵ ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێر رایگه‌یاندوه” حكومه‌تی عێراق مه‌به‌ستیه‌تی به تاكره‌وی هه‌نگاوبنێ و نایه‌وێت هیچ رێككه‌وتنێك له باره‌ی موسڵه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدات.
(جەمال مورتکە) فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان له میحوەری گوێڕ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ڕاگەیاندوه”ئێمه باش ده‌زانین كه داعش به‌ره‌و كۆتایی هاتنه له عێراق، به‌شیكی كه‌میان به‌ده‌سته‌وه ماوه له خاكی موسڵ، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه پاش داعش چی رووده‌دات، ئایه حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه كه شێوه‌یه‌كی باش پرسی ئیداره‌كردنی موسڵ بدات یاخود نا، به‌لام پێمان وانیه به‌غدا ئه‌و ئاماده‌یه‌یی هه‌بێت و ناشی بێت، سونه‌ش له گۆره‌پانه‌كه به داخه‌وه زۆر بوونی نیه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی ئیداره‌كردنی ئه‌و شاره دوای شه‌ڕی داعش.
مۆرتكه زیاتر گوتویه‌تی” ئیستا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی جێگریكراون و له موسڵ، موسڵیش له سونه وه‌رگیراوه‌ته‌وه، ئێستاش حه‌شد به‌شێكی زۆری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات، بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه سونه جارێكی تر بتوانێت حكوم بكات له عێراق و موسڵ، چونكه سه‌ركردایه‌تی سیاسی سونه‌ش له موسڵ به‌داخه‌وه پارچه پارچه بوون.
ناوبراو ئەوەشی باسكردوه “هەرێمی کوردستان بەبێ ڕێککەوتن لەسەر ئیدارەی مووسڵ ناتوانێت بەو شێوە مامەڵە بکات، چونکە هەر مەترسییەک بۆ سەر مووسڵ مەترسیە لەسەر سنووری کوردستان، چونکە نێوانمان ئەوەندە زۆر نییە.