نوێترین زانیاری له‌ سه‌ر لێدان له‌ د.فه‌رهاد پیرباڵ بزانه‌

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی له‌ نێو شاری هه‌ولێر به‌ شێوه‌یه‌كی ناشرین و وه‌كو بێریزیكردنێك به‌ (د.فه‌رهاد پیرباڵ) له‌ لایه‌ن دوو گه‌نجه‌وه‌ به‌ چه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ری و لێیاندا، له‌ ئیستادا ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیركراون.

له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر (لیوا عبدالخالق ته‌ڵعه‌ت) رايگه‌ياندوه‌” ئه‌و دوو كه‌سه‌ى په‌لامارى (فه‌رهاد پيرباڵ) يان دابوو، ده‌ستگيركران، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە 12/4/2017 دوو کەس هێرشیان کردەسەر ناوبراو له‌لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکران و دەست بە لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی رووداوەکە کراوە”.

له‌سه‌ر هه‌مان پرس ( سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان) ده‌ست به‌جێ به‌وه‌ڵام هات و داوا ده‌ستگیركردن و دادگایكردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ (د.فه‌رهاد پیرباڵێان) داوه‌،لە یەکەم لێدوانیشیدا دوای بریندارکردنی (پیرباڵ) ئاشکرایکرد”کە لەلایەن دوو چەکدارەوە لە بەردەم پارێزگای هەولێر لێیدراوە، هەروەها دەڵێت کە کۆمپیوتەرەکەی دزراوە و بەرهەمی ماندووبونی حەوت ساڵ کارکردنی تێدایە، سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م ئه‌و وه‌كو باوكی هه‌موو كورد، وه‌كو باوكه‌ گه‌وره‌یه‌ك له‌ منی پرسیه‌وه‌ ئیدی من هیچم ناوێت.

Back to top button