پارێزگای ههولێر دوور و نزیك هێرشكردنه سهر فهرهاد پیرباڵ پهیوهندی به ئێمهوه نیه
خواكوڕك
لە روونكردەوەیەكدا راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت” ھێرشكردنە سەر فەرھاد پیرباڵ ھیچ پەیوەندی بە پارێزگار و پاسەوانەكانی پارێزگاوە نییە و لە ھەندێك كەناڵی راگەیاندن بابەتەكەیان ورژاندووە، ئەو كەسانەی ئەو كارە قێزەونەیان ئەنجامداوە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
ئهوهی لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە كه وێنهیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه و تێیدا باس لهوه كراوه”سەبارەت بە رووداوی ھێرشكردنەسەر (د.فەرھاد پیرباڵ و ئەو قسانەی لە میانەی دیمانەكەیان لەگەڵ كەناڵی ئێن ئارتی ورژێنرا، بۆ ھەموو لایەك رایدەگەیەنین كە دوور و نزیك ھیچ پەیوەندی بە پارێزگار و پاسەوانەكانی پارێزگاردا نییە”.
ههروهها ئهوهش هاتووه “ئەوانەی ئەو كارە قێزەونەیان ئەنجامداوە دەستگیركراون و لەبەردەمی یاسادان و لێكۆڵینەوە و رێكارە یاساییەكانیش رێچكەی یاسایی خۆیان گرتووە.