كوردێك خۆی به‌ربژێر كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌ربژێر خۆیان كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له سێ هه‌مین رۆژی خۆ به‌ربژێریكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كوره كوردێك كه هونه‌رمه‌نده خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران.
لە سێهه‌م رۆژی ناونووسین بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران كه بڕیار وایه له 19/5/2017 به‌ڕیوه‌بچێت، هونه‌رمه‌ندێكی كورد خۆی بۆ دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆماری ئێران به‌ربژێر كرد.
(شۆڕش نه‌سیری) كوره هونه‌رمه‌ندێكی كورده و له شاری بۆكان نیشته‌جێیه و له دایك بووی شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه له ساڵی 1979،له سێ یهه‌مین رۆژ بۆ خۆ به‌رپژێریكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران، ناوی خۆی تۆمار كرد، ناوبراو له كاری هونه‌ری نیگار كێشی كار ده‌كات و له‌م بوارده‌ا به‌ده‌یان خه‌ڵاتی جیاوازی به‌ده‌ستهێناوه،
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێ”بڕیاره هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران له رۆژی 19/5/2017 به‌ریوه‌بچێت، كه ئه‌مه دوازده‌هه‌مین خولی سه‌رۆك كۆمارییه كه له ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.