ئۆپیك، نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

رێكخراوی ئۆپیك بۆ مانگی ئه‌یلولی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی بۆ پرسی نرخه‌كان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنان، رێكده‌خات. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ دێت كه‌ له‌ نیسانی ئه‌م ساڵ له‌قه‌ته‌ر شكستیان هێنا.
بانگه‌شه‌ی به‌شێك له‌وڵاتانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی، دانووستاندنه‌كانی سڕكردنی به‌رهه‌مهێنان، نرخه‌كانی نه‌وت له‌یه‌كه‌م رۆژی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی خۆیدا به‌رزبوونه‌وه‌ تۆمار ده‌كات.
نرخی هه‌ریه‌كه‌ له‌ نه‌وتی تێكساس به‌های 41.9 دۆلاری ئه‌مریكی تۆماركرد بۆ هه‌ربه‌رمیلێك. له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وتی برێنت به‌رێژه‌ی حه‌وت سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ئاستی پێوانه‌ییه‌كه‌ی به‌رزبویه‌وه‌ و به‌های به‌رمیلێكشی گه‌یشتنه‌ 44.34 دۆلاری ئه‌مریكی.
به‌شێك له‌وڵاتانی ئۆپێك‌ ‌له‌هه‌وڵی سنووردار كردنی به‌رهه‌مهێنانی زیاده‌ی نه‌وتن، كه‌خستنه‌رووه‌كان له‌سه‌رووی داواكارییه‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌یه‌.
به‌ڕای زۆرێك له‌ ئابووریناسانه‌وه‌ گرنگترین هۆكاره‌كانی داڕمانی نرخه‌كانی نه‌وت، بۆ نقوومبوونی بازاڕه‌كانی نه‌وت و به‌هێزبوونی به‌های دۆلارو خاوبوونه‌وه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئابووری چین وه‌ك دووهه‌م زلهێزی ئابووری و گه‌وره‌ به‌كاربه‌ری ووزه‌، ده‌گه‌رێته‌وه‌.

Back to top button