ئەندامی سەركردایەتی پارتی لەسەر فەرهاد پیرباڵ پێشنیاری دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگای هەولێر و وەزیری خوێندنی باڵادەكات
خواكوڕك
لە پۆستێكی دا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی لقی سۆڕانی ئەو پارتە، لەسەر روداوەكەی فەرهاد پیرباڵ دەنووسێت، من لەجێگای پارێزگاری هەولێر و وەزیری خۆێندنی باڵا بم لەسەر رووداوەكەی فەرهاد پیرباڵ دەست لەكار دەكێشمەوە”.
عەلی عەونی دەلێت من وەزیری خوێندنی بالا بم یا پارێزگاری شاری ھەولێر بم ;بە بینینی دیمەنەکانی لێدانی د.فەرھاد پیرباڵ دەم و دەست، دەست لە کار دەکێشمەوە، شەقاوەکان کەسایەتیەکی وەکو فەرھاد پیرباڵ بدەنە بەر شەق واتە کەرامەتی پایتەخت و ناوەندە زانستیەکانیان داوە بەر شەق.
هەروەها دەلێت، شەلاتیەکانی بەردەرکی سەرا و بەردەرکی گردەکە زۆر تەنگاون کە ئەوانەی دەستدرێژییان کردە سەر پیربال، گیراون، ئەوان پێیان خۆش بوو نەگیرێن بۆ ئەوەی بتوانن نان و پیازی پێوە بخۆن و لە دژی پارتی بڕشێنەوە”.
شایانی باسە ئاسایشی هەولێر ئەمرۆ لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند کە هەردوو ئەنجامدەری هێرشەکە بەناوەکانی(ص.م.ح) و (ش. ر .ح) دەستگیرکراون و هەموولایەکیش دڵنیا دەکەینەوە كە تەواوی رێکارە یاساییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە و سزادانی تاوانباران لە لایەن دەزگاپەیوەندیدارەکان گیراوەتە بەر”.