لەیەک خولەکدا نۆ جیابونەوە تۆمار دەکرێت
خواكوڕك
سەلمان خودادی سەرۆکی لێژنەی کاروباری کۆمەڵاێەتی لە پارلەمانی ئێران ئەوەی ئاشکرا کردووە سات لەدوای سات ڕێژەی جیابونەوەی هاوسەران لە ئێران ڕو لە زۆربونە”.
خودادی ئاماژە بە زۆری گرفتە کۆمەڵایەتیەکان دەکات و لەو ڕوەشەوە دەڵێت لە ئێستادا لە ئێران لەهەر خولەکێکدا نۆ حاڵەتی جیابونەوە ڕودەدات و بەرزترین ڕێژەش لە تارانی پایتەختە”.
سەرۆکی لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی هۆکاری بەرزبونەوەی ڕێژەی تەڵاق لەو وڵاتە ۆ خراپی ژیان و بەرزبونەوەی هەژاری و بێکاری لە ئێران دەگەڕێتەوەو هاوکات دان بەوەشدا دەنێت کە حکومەتی ئەو وڵاتە پلان و بەرنامەی نیە بۆ ڕێگری کردن لە زێدەتر نەبونی ئەو ڕێژە دیارەی جیابونەوە لەو وڵاتە.