ئەمریکیەکان پشتیوانی بڕیارەکەی تڕەمپن
خواكوڕك
کۆمپانیای بیۆ بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی سیاسی هەستا بە ئەنجامدانی ڕاپرسیەکی تایبەت لەناو خۆی ئەمریکادا تایبەت بە هەڵمەتە سەربازیەکانی سوپای ئەمریکا دژی بنکەی شوعەیرات سوریا.
لە ڕاپرسیەکەدا هاوڵاتیانی ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا پەنجاو هەشت پشتیوانی لە بڕیارەکەی ترەمپ دەکەن بۆ لێدانی سوریا و لەسەدا سی و شەشیش دژی بڕیارەکەن و شەش لە سەدی دیکەش بڕیاڕەکە بۆ ئەوان هیچ گرنگ نیە.
لەسەرەتای دەست بەکاربونی ترەمپەوە چەندین ڕاپرسی تایبەت بە دەستوەردانی سوپای ئەمریکا ئەنجام دراوەو زۆرینەیان پێیان ئەمریکا هەرکات پێویست بکات هێرش بکاتە سەر سوپای ئەسەد