بەشار ئەسەد وڵامی تووندی موقتەدا سەدر دەداتەوە

خواكوڕك

وڵامی حكومەتی سوریا بۆ نامەكەی “موقتەدا سەدر” كە ئاراستەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریای كردبوو لە نامەكەدا داوای لێكردوە دەست لە كار بكێشێتەوە”.

سەبارەت بەم پرسە ڕاوێژكاری سەرۆكی سوریا بوسەینە شەعبان بە توندی وڵامی دایەوە و دەڵێت : سەرۆك بەشار ئەسەد وەكو ئەوەی كە ھەیە لە پێگەكەی دەمێنێتەوە ئەوە تۆی خوتت بە سعودیە و قەتەر فرۆشتووە بە نرخێكی ھەرزان قسە و باس لە سەر كەسانێك دەكەێت كە زۆر مەزنن”.

ئەو ڕاوێژكارەی ئەسەد دووپاتی كردەوە عێراق پشگیریكەرێكی سەر سەختی سوریا و سوپاكەی بووە لە جەنگی دژی تیرور ئەوەشی لە لایەن سەدرەوە دەوترێت ھیچ نرخێكی نیە و بە ھەڵوێستێكی فەرمی عێراقیشی نازانین .

Back to top button