بزانە جانتاكەی فەرهاد پیرباڵ چی تێدابوو

خواكوڕك 

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند كە جانتاكەی فەرهاد پیرباڵ كە لاپتۆپەكەی تێدا بوو، لەلایان هاوڵاتیەكی شاری هەولێر دۆزرایەوە، و رادەستی فەرهاد پیرباڵ كرایەوە، ناوبراویش ئەو هەواڵە رەد دەكاتەوە كە گوایە لاپتۆپەكەی لەلایان هاوڵاتیەكەوە بووە، بەڵكو دەلێت لاپتۆپەكەی لەناو سەیارەكەی دزراوە، بەڵام بەپێی راگەیاندراوەكەی پۆلیس فەرهاد پیرباڵ لاپتۆپەكەی لەلایان كەسێك كە گەراجی سەیارەی هەیە، بەجێ ماوە و بیری چووە”.

وەك لە راگەیاندراوەكەی پۆلیس هاتووە،دوای ئەوەی هاوڵاتیەکی شاری هەولێر کە خاوەنی گەراجێکی وەستاندنی ئۆتۆمبێلە بەناوی (هەولێرەکەم)، لاپتۆپەکەی ڕادەستی پۆلیسی هەولێر کرد کە فەرهاد پیرباڵ، لە گەراجی ناوبراو لەبیری کردبو، دواتر لەلایەن رائیدی پۆلیس هۆگر عەزیز محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە، لاپتۆکە ڕادەستی دکتۆر فەرهاد کرایەوە.

بەڵام فەرهاد پیرباڵ لەمیانی دیمانەیەكی دا  لەگەڵ دەنگی ئەمریكا لەوەڵامی كۆتا پرسیاردا ئەو چیرۆكەی پۆلیسی هەولێر رەتدەكاتەوە و دەڵێت كە بەڵگەی هەیە لاپتۆپەكەی دزراوە و سەبارەت بە بەڵگەكانیشی دەڵێت”بۆچی من چوار رۆژە ونم كردوە یەكەم رۆژ تەلەفۆنیان بۆ نەكردم، بۆ دووەم رۆژ نەیانكرد، بۆ سێیەم و چوارم نەیانكرد، ئیلا ئەمڕۆ كە رۆژی پێنج شەمە هاتون لاپتۆپەكەم دەدەنەوە”.

هەروەها فەرهاد پیربال باس لەوە دەكات كە لاپتۆپەكەی رەنجی 7ی ساڵی تێدایە، كۆمەڵێك توێژینەوە و وەرگێرانی قورئانی تێدایە، ئەمەش واتا رەنجی 7 ساڵی ماندوو بونیەتی”.

شایانی باسە رۆژی 12ی 4 ئێوارەی چوارشەممە،  دوو چەك بەدەست بەجلی مەدەنیەوە هێرشیان کردە سەر نوسەر و روناکبیری کورد فەرهاد پیرباڵ و بە كلكە دەمانچە و قۆناغە تفەنگ لێیاندا و دواتر رەوانەی نەخۆشخانە كرا”.

Back to top button