پارتی پاڵپشتی تەواو لەكێسی فەرهاد پیرباڵ دەكات بۆ ئەوەی تاوانباران بەسزای خۆیان بگات

خواكوڕك 

پاش ئەوەی فەرهاد پیرباڵ لەلایان دوو چەك بەدەستەوە لەئێوارەی چوارشەممە، 13ی 4ی 2017 هێرشی كرایە سەر، ئەمرۆ پێنجشەممە، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی فەرهاد پیرباڵیان كردوو، لە نزیكەوە لە رووداوەكانیان گوێیان بۆ چیرۆكی هێرشەكەی سەر فەرهاد پیرباڵ كرد، ئەندام پەرلەمانێكیش دەلێت ئەو رووداوەی بەسەر فەرهاد پیرباڵ دا هات ئیدانە دەكەین”.

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمرۆ پێنج شەممە، سەردانی فەرهاد پیرباڵیان كردوو لە نزیكەوە گوێیان بۆ چیرۆكی هێرشەكەی سەر فەرهاد پیرباڵ گرت و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی سەبارەت بە داواکاریی فەرهاد پیرباڵ لەو دیدارەدا گوتی: “د. فەرهاد داوایکرد پشتگيرى له پروژه رۆشنبيرييەكانى بكەين، باسی هەندێک کێشەی خۆی کرد کە پەیوەستن بە پرۆژەی زانستی و رۆشنبیرییەکانی، ئێمەیش بەڵێنماندا هەوڵی جیددی بدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی”.

هەر ئەمرۆ بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەحمەد كانی رایگەیاند، وەک لقی دوو سەردانی د.فەرهاد پیرباڵمان کرد بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی خۆمان لەو هێرشەی کرایە سەری دەرببڕین و بەهەموو شێوەیەک ئیدانەی دەکەین ، بەڕاستی دکتۆریش وەک کەسایەتییەکی دیاری ئەم شارە ، حەق نەبوو ئەوەی لەگەڵ بکرێت”.

هەروەها دەشلێت، “چووین پێی بڵێین کە بەهەموو شێوەیەک پشتگیریت دەکەین بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی دەستدرێژییان بۆ سەر تۆ کردووە بگەنە سزای رەوای خۆیان ، دەبێت رێگا لەو رووداوانە بگیرێت و جارێکی دیکە دووبارە نەبنەوە، هەروەها  سەبارەت بە داواکاریی ئەوان وەک پارتی یان داواکاریی فەرهاد پیرباڵ لە دیدارەکەدا گوتی: “ئێمە هیچ داواکارییەکمان لێ نەبوو بە هیچ شێوەیەک و نەچووین بۆ ئەوەی پاساو بهێنینەوە ، چونکە بەهێچ شێوەیەک پاساو هەڵناگرێت ، ئێمە پێمانوت لەگەڵتین بۆ ئەوەی حەقی خۆت لەو کەسانە بسێنێت کە دەستدرێژییان کردەسەرت”.

سەردانی بەرپرسی لقی دوو
سەردانی فراكسیۆنی پارتی بۆ لای فەرهاد پیرباڵ
Back to top button