خامەنەی گەینرایە نەخۆشخانە و شێرپەنجەكەی پەرەی سەندووە

خواكوڕك 
بەپێی سەرچاوە میدیاییە ئێرانیەکان لە ئێستادا بارودۆخی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناجێگیرەو چاوەڕێی ئەوەش دەکرێت لەسەر دانانی جێگرەوەیەک بۆی ناکۆکی و گرفت ڕوو بدات.
ئاژانسی (ٱمد نیوز) ی ئێرانی لە زاری کەسێکی نزیک لە خامنەیی ئاماژە بەوە دەکات کە دۆخی تەندروستی ڕابەری ئێران زۆر دژوارە.
هاوکات ئاژانسەکە ئەوە دەخاتە ڕوو چارەسەرەکانی تایبەت بە شێرپەنجە وەڵامی ئەرێنیان نەبووەو بەو هۆیەشەوە باری تەندروستی خامنەیی ڕوو لە خراپیە.

Back to top button