ژنێك كوردێك دەیەوێت بە جلی كوردیەوە ببێتە سەرۆك كۆماری ئێران

خواكوڕك
لەدوای كرانەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەركۆماری ئێران تائێستا, 638 كەس بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە خۆیان ناو نوسكردووە كە تەنها یەك كورد لە نێوان ئەم ژمارەدا هەیە, ئەمە لە كاتێكدا كە ئەمڕۆ ئافرەتێك ویستی بە جلی كوردیەوە خۆی ناو نووس بكات بۆ ئەم پۆستە بەڵام لە لایەن دسەڵاتدارانی ئێران لەسەر پۆشینی جلی كوردی رێگەی پێنەدرا.
بە پێی هەوالێك كە لە چەند میدیایەكی فارسی بڵاوكراوەتەوە ئەمڕۆ وەزارتی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی بە هۆی ئەوەی ژنێك جلی كوردی لەبەردا بوو، رێگەی نەدا كە لە بینای ئەو وەزارتە بچێتە ژورەوە و ناوی خۆی بۆ كاندیدا بوون لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری بنوسێت.

بەڕای شرۆڤەكارانی سیاسی و بەرهەڵستاكارانی ئێران هەڵبژاردن لە ئیران زۆر ڕەخنەی لەسەرە، چونكە پێش ئەوەی پاڵێوراوان بچنە پێشبڕكییەوە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای چاودێرییەوە شیاوییان پەسەند دەكرێت، بە گوتەی شرۆڤەكارێكی كوردی كوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەو كەسانە دەستنیشان دەكرێن كە باوەڕی تەواویان بە بنەماكانی كۆماری ئیسلای هەیە و هیچ پارت و ڕێكخراوێكی سیاسی و ئۆپۆزسیۆن بۆی نییە بەشداری بكات و هاوكات ڕێگە بە چاودێران و ڕێكخراوە نیودەوڵەتییەكانیش نادرێت چاودێریی هەڵبژاردنەكانی ئێران بكەن.

Back to top button