كەركوك لەبارەی ریفراندۆمەوە وەڵامی توندی عەبادی دەداتەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری هەنگاونانی بەرەو ریفراندۆم لە هەریمَی كوردستاندا بەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشەوە, حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو كە نابێت ریفراندۆم لە كەركووك بكرێت, لە بەرامبەردا ئەندامێكی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایە رایدەگەیەنێت كە: ھیچ كەسێك ناتوانێت ڕێگری لەخواستی ھاوڵاتیانی كەركوك بكات.

ئازاد جەباری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەمیدیایەكی یەكێتی ڕاگەیاندبوو:” ڕێزمان بۆ قسەكانی حەیدەر عەبادی ھەیە، بەڵام ئێمە ئاڵای كوردستانمان بۆئەوە ھەڵكردووە كە ریفراندۆم بكرێت و لەبەر ئەوەی شارەكەشمان بەشێكی دانەبڕاوە لەھەرێمی كوردستان، دەبێت بەھەمانشێوەی پارێزگاكانی تری ھەرێم، ئۆفیسی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێم لە كەركوك بكرێتەوەو پرۆسەكە ئەنجامبدرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك گوتوشیەتی :” ھیچ كەسێك ناتوانێت ڕێگری لەخواست و ویستی میللەتی ئێمە بكات، لەكاتی خۆیشیدا بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت و ئەو بابەتە ناكرێت ببێتە ململانێی سیاسی”.

لەوەڵامی لێدوانەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كە رایگەیاندبوو بەھۆی بوونی ئاوارەو كۆنترۆڵنەكردنەوەی چەندین ناوچەی كەركوك، ئەستەمە ریفراندۆم لەو پارێزگایە بكرێت، ئازاد جەباری دەڵێت: “دۆخی كەركوك بەھەمانشێوەی پارێزگاكانی تری ھەرێمە، ڕاستە داعش لێمانەوە نزیكە، بەڵام لەسەنگەرەكانەوە ھێزی پێشمەرگە پارێزگاری لەكەركوك دەكات و لەناو شاریش ئاسایش بەرقەرارە”.

Back to top button