لەكەركووك 30 عەشیرەتی عەرەب داوایی گەرانەوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكەن
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی عه‌ره‌ب له لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت”ئاڵای كوردستان به ئاڵای خۆمان ده‌زانین، چونكه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئالایه هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكی پاراست به بێ جیاوازی بیر‌و بۆچوون و ئایدیا، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی هه‌ڵكردنین و ئاماده‌یی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
(جەواد جەنابی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان رایگه‌یاندوه”به‌غدا هیچ كات هاوكاری ئێمه نه‌بووه، ئێمه پێمان باشه و له سودی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ كوردستان بین، بۆیه له ریفراندۆمیش ئێمه‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستی برا كورده‌كانمان هه‌یه و پیمان خۆشه ریفراندۆم بكرێ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان،حكومه‌تی عێراق دووفاقیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیمه ده‌كات و هیچكات راستگۆ نه‌بووه، له پێدانی بودجه به ئاواره‌كانی ئێمه و له شه‌ڕی داعش‌یش به‌رگری له ئێمه نه‌كرد، سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیش، به دڵنیایه‌وه به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به عه‌ره‌ب و توركمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانن و هیچ كێشه‌یان نیه، به‌ڵام له‌به‌ر ده‌نگده‌ری خۆیان نا‌وێرن ئه‌و پرسه باسبكه‌ن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره عێراقیانه‌ی كه دژی هه‌ڵكردنی ئاڵاش بوون” پێویست بوو دیراسەیەکی باشیان بکردایە، ئێمە بەو پەرلەمانتارانە دەڵێین مەحاڵە ئاڵای کوردستان لە کەرکووک دابگیرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌وترێ و ده‌كرێ ته‌نها مه‌به‌ست لێی هه‌ڵبژاردنه و هیچی تر نیه،بۆیه مافی خۆمانه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له دواهه‌ڵبژاردنیش ئه‌وه‌مان سه‌لماند كه ئێمه زیاتر له 100 ده‌نگمان به كورد داوه له‌م شاره و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكین بۆ سه‌ر هه‌رێم به ڵێ به دڵنیایه‌وه، بە نووسراو و بەڵگەوە ٣٠ عەشیرەت و ھۆزی عەرەبی رەسەن لە پارێزگای کەرکووکدا ھەن، لەوانە زۆرینەیان لەگەڵ ئەوەدان کەرکووک بخرێتە سەر ھەرێمی کوردستان.
جەنابی زیاتر گوتی” پێمان وایه عێراق ناگەرێتەوە بۆ پێش ٢٠١٤ و چاوەڕوانیی گۆڕانکاریی گەورە دەکەین لە ناوچەکە، باوەڕم وایە دەوڵەتی کوردستان یان کۆماری کوردستان بەم نزیکانە رادەگەیەندرێت، قەتەر و بەحرەین ناگەنە ٦٠٠ ھەزار کەس، کەچی دەوڵەتیان ھەیە، بەڵام کورد تەنیا لە عێراق ٦ ملیۆن کەسن، بۆ دەوڵەتیان نەبێ!