ئه‌مریكا هێزێكی گه‌وره‌ی ده‌ریایی جولاند به‌ ئاڕاسته‌ی كۆریایی باكور و ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌

خواكوڕك

هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا به‌ خێراییه‌كی زۆر به‌ره‌و نه‌یاره‌كانی هه‌نگاو ده‌هاوێژێ، ئه‌مڕۆ یا سبه‌یی ده‌گات به‌ كۆریایی باكوور، كه‌  (كیم جونگ ئون) سه‌رۆكه‌ شێته‌كه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ رێگری بكات له‌ كاره‌ خراپه‌كانی سه‌رۆكه‌ سه‌رشێته‌كه‌ كه‌ كاری بوه‌ته‌ كۆكردنه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی و بالیستی و ته‌قه‌مه‌نی وێرانكه‌ر، چونكه‌ دۆخی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور زیاتر گرژ بووه‌ و هاوپه‌یمانه‌كه‌شی (كۆریای باشوور) له‌ به‌رده‌م ره‌حمه‌تی ئه‌و هه‌موو بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌دایه‌.

پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆریایی باكور (كیم جونگ ئون) هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”ملیاردێره‌ سه‌ر سپیه‌كه‌ له‌وه‌ته‌ی هاتۆته‌ سه‌ر حكوم له‌ كۆشكی سپی زۆر قسه‌ی كردوه‌، دواین جاریش ترامپ له‌ تویته‌ری خۆی وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوتا چینیه‌كه‌ی داناوه‌ و نوسیویه‌تی”ئه‌گه‌ر چین هاوكار بێت بۆ لێدان له‌ كۆریا كارێكی گه‌وره‌یه‌ ئه‌گه‌ر نا خۆمان به‌ ته‌نها چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ده‌كه‌ین.

به‌ پێی زانیارییه‌كان” كه‌شتێكه‌ روو له‌ كۆریایی باكووره‌، باره‌كه‌ی پشتی 300 مووشه‌كی تۆماهۆكه‌ له‌و جۆره‌ی پێشتر ئه‌سه‌دی پێ بۆردوومانكرد، ئه‌و مووشه‌كانه‌ش توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مووشه‌كه‌ كۆرییه‌كانیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌كه‌ دوو ژێرئاویی ئه‌تۆمی له‌ جۆری (Los Angeles) بۆ هێرشی خێراشیان له‌گه‌ڵدایه‌. له‌وانه‌ش گرنگتر فرۆكه‌هه‌ڵگری (USS Carl Vinson)ـی ئه‌تۆمییان پێیه‌،هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ فه‌رمانی جوڵه‌یان پێدراوه‌ و به‌ خێرایی 56 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا به‌ره‌و “ده‌ریای ژاپۆن” كه‌ به‌ ده‌ریای رۆژهه‌ڵاتیش ناسراوه‌و هه‌ر دوو كۆریا له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه‌، كه‌وتوونه‌ته‌ رێگا.

هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌ “یو ئێس ئێس فینسن” زیاتر له‌ 6000 سه‌رباز و فڕۆكه‌وان و شاره‌زای هونه‌ری ئاسمانی و 75 فڕۆكه‌ی نوێی شه‌ڕكه‌ر و 15 هێلیكۆپته‌ر و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی پشكنین و جۆری دیكه‌ی له‌سه‌ر پشتی هه‌ڵگرتووه‌، جیا له‌وه‌ش، دوو سه‌كۆی هه‌ڵدانی 3 جۆری مووشه‌كیان له‌گه‌ڵدایه‌، رێك له‌و جۆرانه‌ی له‌ “جه‌نگی بیابان” له‌ ساڵی 1996 كرۆزبارانی هێڵی به‌رگری باشووری عێراقی رژێمی سه‌ددام حسێنیان پێكرد و له‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق له‌ ساڵی 2003 و پێشتر له‌ جه‌نگی ئه‌فغانستان و دواتر بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ئۆسامه‌ بن لادن، دوای كوشتنی له‌ پاكستان، بۆ دوایین شوێنی شاردنه‌وه‌ی له‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب به‌شدارییان كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ ده‌ریاوانییه‌ گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مریكادایه‌ كه‌ ده‌چنه‌ نزیك سنووری فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون.

كۆریایی باكوریش” هۆشداری ده‌دات و هه‌موو ئاماده‌باشییه‌كی بۆ ئه‌و مه‌ترسیه‌ ده‌ربڕیوه‌ و هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه‌ به‌ توندی ڕووبه‌ڕوی یان ده‌بنه‌وه‌ ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی گه‌وره‌ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ریه‌ك بكه‌ون.

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی

Back to top button