ئه‌مریكا دژی سه‌ربه‌خۆی نیه‌ به‌ڵكو هیوای به‌خشیوه‌ته‌ كورد

خواكوڕك

دامەزراوەی برێدبار وتارێکی دەربارەی دەنگدانەوەی سیاسەتەکانی ترامپ بەرامبەر کورد لە عێراق و سووریا بڵاو کردووەتەوە، رایگه‌یاند”دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا  هیوای زیاتری به‌ كورد به‌ خشیوه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆی خۆیان.

لە وتاری دامەزراوەی برێدبار ئاماژە بەوە کراوەـ کە قاش ئه‌وه‌ی (دۆناڵد ترامپ) جكومی گرته‌ ده‌ست و وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا چووه‌ كۆشكی سپی، کورد لە عێراق و سووریا ھیوای زیاتریان بە ئەمریکا لا درووست بوو، له‌و وتاره‌ نموونەی ئەوەش دێنێتەوە کە لە شاندی عێراقدا (د.فواد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە لایەن ئیدارەی ترامپەوە بە فەرمی بانگھێشت کرابوو وەک نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا ڕۆڵی ئەرێنیی (رێکس تیلەرسۆن) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە سەرۆکی ئێکسۆن مۆبیلە وەک یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت کە گرێبەستی نەوتیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان مۆر کردووە.

بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و له‌ وتارێكدا له‌ گۆڤاری (فۆرینە پۆڵسی) (مۆرگان کاپڵان) وتارێکی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا نووسەر باس لەوە دەکات” ترامپ ھیوای زیاتری بەخشیوە بە کوردەکانی عێراق بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی.

لە وتارەکەدا نووسەر زیاتر ده‌نوسێت” کوردەکان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکانیانن و پارتی و یەکێتی و حزبەکانی دیکە کار بۆ ڕیفراندۆم لەسەر سەربەخۆیی دەکەن. ئەوەش یەکەمجار نییە کە کوردەکان ھەوڵ بۆ سەربەخۆیی دەدەن، ئێستا زیاتر لە جاران گەشبینن بە سەرکەوتنیان و ئەو جیاوازییەش بۆ سیاسەتی نوێی ئەمریکا و دۆناڵد ترامپ دەگەڕێتەوە، ترامپ ھەلێکی نوێی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دروست کردووە.

Back to top button