په‌كه‌كه‌” له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی توركیا نین یه‌كپارچه‌ی توركیا بۆ ئێمه‌ گرنگه‌

خواكوڕك

سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری په‌كه‌كه‌ به‌ میدیایی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌” ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین توركیا دابه‌شببێت، هیچ كاتیش بیرمان له‌و بابه‌ته‌ نه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین توركایه‌یی یه‌كگرتوو هه‌بێت.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ستێرکی حزبەکەی (مستەفا کاراسو) ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکە ڕایگەیاندوه‌” ئامانجی ئێمە پارچەپارچەکردنی خاکی تورکیا نییە و دەمانەوێت لە وڵاتێکی دیموکراتیدا بژین، توركیاش بۆ كورده‌كان زۆرباشه‌ و داوای مانه‌وه‌ی ئه‌كه‌ین به‌ یه‌كپارچه‌یی، به‌ شێوه‌یه‌كی دیموكراسی.

کاراسو لە لێدوانەکەیدا زیاتر رایگه‌یاند” ئەو تۆمەتانە ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ کە باس لە ھەوڵدانی پەکەکە دەکەن بۆ دابەشکردنی تورکیا و ئێمه‌ دەبێ ھەوڵەکانمان لە پێناو ئەوەدا بێت کە ڕێگا نەدەین تورکیا دابەش بکرێت و ئەگەر دیموکراسی ھەبێت، گەلی کورد بە ڕاحەتی دەتوانێت لە تورکیادا بژیت، ئه‌مه‌ش خاڵی به‌هێزی ئێمه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توركیا وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌.

Back to top button