چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كران

خواكوڕك

دوێنێ له‌ بوردومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له‌ نێو شاری موسڵ كوژران، كه‌ به‌رپرسیاره‌تیان هه‌یه‌ له‌ نێو ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ و كراونه‌ته‌ ئامانجی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان.

به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ بلاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ په‌یچی فه‌رمی (دژه‌ تيرۆرى كوردستان) دوێینی ئێواره‌ كاتژمێر 9ی شه‌و، فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ گه‌ڕه‌كى ئه‌لريفاعى له‌ به‌رى راستى شارى مووسڵ، مۆڵگه‌يه‌كى تيرۆريستانى (داعش)يان بۆردومان كرد، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانه‌دا ئه‌م تيرۆريستانه‌ى له‌ خواره‌ ناويان هاتووه‌ كوژران:-
1- تيرۆريست (عه‌بدولڵا ئه‌لبه‌درانى)، ناسراو به‌ ئه‌بو ئه‌يوب ئه‌لعه‌تار- موفتى شه‌رعى گرووپى تيرۆريستيى (داعش).
2- تيرۆريست (عبدولره‌حمان تاڵب)، ناسراو به‌ ئه‌بو عوبه‌يده‌ – به‌رپرسى ديوه‌خانه‌كانى (داعش) له‌ مووسڵ- به‌ ره‌گه‌ز سووريى‌.
3- تيرۆريست (ئيبراهيم ئه‌لحه‌ييالى)، ناسراو به‌ ئه‌بو بارق- به‌رپرسى ئه‌منييه‌ى (داعش) له‌ گه‌ڕه‌كى ئه‌لريفاعى.

Back to top button