ئەمریکا سزای براکەی قاسم سولەیمانی دەدات

خواكوڕك
کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەستاون بە سزادانی سوهراب سولەیمانی برای قاسم سولەیمانی سەرۆکی سوپای پاراستنی شۆڕشی ئێران .
شون سپایکەر گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئەو سزایە دوای ئەوە هات کە لە زیندانەکانی ئێران مافەکانی مرۆڤ چەندین جار پێشێلکران.
سولەیمانی ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکانی ئێران بە گشتی و زیندانەکانی تاران بە تایبەتی.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمریكا بەردەوام لە سزادانی سەر ئێران و لەماوەی رابردوو چەندین لێدوانی تووند لە بەرپرسانی ئیداری ترەمپ دژ بە رژێمی ئێران دراوە و چەندین جار بەرپرسانی باڵای كوشكی سپی ئێرانیان بەسەرچاوەی تیرۆر ناساند”.

 

س:العربیە

Back to top button