هێرش دەكرێتە سەر كوری تاڵەبانی بزانە لەلایان كێوەیە

خواكوڕك 

پاش پێدانی پۆست بە پاڤێل تاڵەبانی كوری ( جەلال تاڵەبانی) سكرتێری گشتی یەكێتی، رەخنەی تووند ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكرێت لەسەر ئەو پۆستە، ئەو رەخنانە لەئاستی كادیرانی یەكێتی و بەرپرسانی یەكێتی دا نەمایەوە، بەڵكو برازایەكی تاڵەبانی دەلێت هیچ پۆستێكی وا لەناو یەكێتی نیە”.

شێخ عه‌لی شێخ حەمەساڵح، بەرپرسی پێشوی مەڵبەندی کۆیە‌ی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان‌و برازای مام جه‌لال، لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ ماڵپەرێكی سەر بە گۆڕان دەلێت ئه‌و پۆست‌و پله‌یه‌ی دراوه‌ به‌پاڤێل تاڵەبانی ناحزبیه‌و شتی وانابێت، ئه‌وه‌ندی من حزبایه‌تیم كردبێت شتی وام نه‌زانیوه‌ خه‌ڵك له‌جێگه‌ی خۆی وه‌كیل دابنێت، نازانم ئه‌وه‌ به‌چ بڕیارێك كراوه‌ و هەورەها هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات، دەلێت به‌شێكه‌ له‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ هه‌وڵێكی دا كۆبونه‌وه‌ی به‌باڵه‌ ناكۆكه‌كان کرد، ئه‌وه‌ش وه‌كو رێزلێنان‌و ته‌قدیرێك بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌یه‌‌، به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌وه‌ شتێكی ناحزبیه‌.

هەر لەبارەی بە بنەماڵە بوونی یەكێتی شێخ عەلی حەمە ساڵح دەلێت: بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی چیه‌؟! مام جه‌لال بڕوای به‌بنه‌ماڵه‌ نیه‌، ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال بوم قه‌ت وای په‌روه‌رده‌ نه‌كردوم ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ بم، به‌ڵكو وای په‌روه‌ده ‌كردوم ده‌بێت كادرێكی حزبی بم، زۆرجاریش له‌خوار خه‌ڵكی دیكه‌وه‌ حسابی بۆ كردوم، له‌كاتێكدا من له‌ 79 و 80كانه‌وه‌ له‌گه‌ڵی بوم. مام جه‌لال واحزبایه‌تی كردوه‌و‌ به‌بنه‌ماڵه‌ش نه‌بوه‌ته‌ مام جه‌لال، بۆ خۆی پیاوێكی تێكۆشه‌ر بوه‌و له‌ناو خه‌ڵكدا رێزو خۆشه‌ویستی بۆخۆی دروستكردوه‌. بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌(كه‌ركوك‌و گه‌رمیان‌و خانه‌قین‌و كۆیه‌) و زۆر شوێنی دیكه‌ش هه‌ین، چه‌ند تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال بوه‌؟ ئه‌وانه‌شی ئێستا له‌ناو یه‌كێتین راسته ‌خزم‌و كه‌سی مام جه‌لالن، به‌ڵام ده‌نگی خه‌ڵكیان به‌ده‌ستهێناوه‌”.

هەروەها شێخ عه‌لی حەمه‌ساڵح لەیارەی سزاكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەلێت ئه‌وه‌ی من به‌دواداچونم كردبێت به‌شێك له‌و ناوانه‌ی بڵاوكراوه‌‌نه‌ته‌وه‌ هه‌ڵه‌ن، له‌وانه‌ش “شێخ لاهور”.‌ سزاكه‌ش په‌یوه‌ندی به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی‌و پارتیه‌وه‌‌ هه‌بوه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك ره‌خنه‌یان له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌‌ گرتوە،‌ ئه‌وه‌ی من ئاگادارم سزاكه‌ ناكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. هاوكات سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه‌ به‌چ ‌مافێك خه‌ڵك سزا ده‌ده‌ن؟ دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 كۆنگره‌یان نه‌به‌ست هیچكامیان شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه‌، هه‌روه‌كو ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسین له‌ناو یه‌كێتی، ئه‌وان باسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌چی خۆشیان حاڵیان له‌وان باشتر نیه‌.

Back to top button