هێزە رەشەكە لە كێلگەی نەوتی كەركووك دەمێنێتەوە و پارتیش دەلێت هێزە رەشەكەی یەكێتی هێزێكی كوردیە
خواكوڕك
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەزاری بەرپرسێكی مەڵبەندی یەكێتی لەكەركووك رایگەیاندووە كە هێزە رەشەكەی یەكێتی لە كێلگە نەوتیەكانی كۆمپانیای باكور، دەمێنێتەوە و هێزەكەش زیاد كراوە، پارتی دیموكراتی كوردستانیش رایدەگەێنێت، كە ئەوان لاریان نیە لەوەی ئەو هێزە لەو كێلگانە بمێنێتەوە، چونكە ئەوان هێزێكی كوردین”.
غه‌فور عه‌لی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له كه‌ركووك بە رووداوی راگەیاندووە، “هه‌ر كاتێك مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌بووبێت ئه‌و هێزه ئاماده بووه و به‌رگری كردووه، له نێو كێڵگه نه‌وتیه‌كانیشدا ئێمه به‌به‌رده‌وام هێزمان هه‌بوو و كاتێك هه‌ستمان كردووه مه‌ترسییه‌كان زیاد بوونه هێزەكه‌مان زیادكردووه و ناكشێینه‌وه”.
لەسەر مانەوەی هێزەكانی یەكێتی لە كێلگەی نەوتی كۆمپانیای باكوری كەركووك، پارتی دیموكراتی كوردستان لەزاری محه‌ممه‌د خۆرشید بەرپرسی لقی سێ پارتی دیموكراتی كوردستان دەلێت پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له كه‌ركووك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه‌یان كردووه ، ئه‌وان لارییان نییه له‌وه‌ی هێزێكی كورد ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه بپارێزێت هەروەها دەشلێت، لەباره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه ره‌شه‌كه له كێڵگه نه‌وتییه‌كان ئێمه له‌گه‌ڵ برایانمان له یه‌كێتی قسه‌مان كردووه و هه‌ر هێزێكی فه‌رمی هه‌بێت ناوچه كوردستانییه‌كان یاخود كێڵگه نه‌وتییه‌كان بپارێزن بۆ ئێمه وەک پارتی كێشه‌یه‌ك نییه”.