ئەنەكەسێ بزانە لەبارەی پەكەكە چی بەنەتەوە یەكگرتووەكان دەدات

خواكوڕك 

خاڵید عەلی نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد_ سوریا، رایدەگەێنێت، كە  لە ماوەی ڕابردوودا ئەنەکەسە پێشێلکارییەکانی پەکەکەی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بڵاو کردەوە و دەرەنجامی پێشێلکارییەکانیش ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت هەروەها دەلێت بە ئامار و داتا پێشێلکارییەکانی پەکەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بڵاو کردووەتەوە. سەرجەم ئەو پێشێلکارییانە وەک ڕاپۆرتێک دەدرێتە نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و دواتریش دەدرێتە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەت و نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیارە ئەوانیش ڕاپۆرتی خۆیان لەوبارەوە بدەن بە ئێمە، چونکە پەکەکە داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە و ئێستاش جیا لە نکۆڵیکردن لە تاوانەکانی، بەردەوامە لە گرتن و ڕاوەدوونانی کادیرانی ئەنەکەسە”.

حالید عەلی ئەوەشی بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی ئاشكرا كردووە،  لە ماوەی ڕابردوودا ٥٠ ئەندامی پلەبەرزی ئەنەکەسە و سەدان کادیرمان، کە لە ٣٠٠ کادیر تێپەڕیوە، لە زیندانەکانی پەیەدەدا ئەشکەنجە دراون. سەربازیی ناچاری هەبووە، ڕاوەدوونانی چالاکان و ڕۆژنامەنووسان هەبووە، بۆیە سەرجەم ئەو پێشێلکارییانە دەدەینە حزبەکانی باشووری کوردستانیش، تا ڕاستیی پێشێلکارییەکانی پەیەدەیان بۆ ئاشکرا ببێت.”

هەروەها ئەوەشی خشتۆتە روو، كە هەوڵەكانی ئەنەكەسێ بۆ پێشاندانی پێشەلكاریەكانی پەكەكە بە هەموو دونیا بەردەوان و دەلێت:چەند جارێک نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا لەگەڵ ئەمەریکا و شاندە هاوبەشەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەتەوە و هەمیشە لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کە پەیەدە سوورە لەسەر پێشێلکارییەکان.”

Back to top button