عەدنان كەریم بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە كۆنسێرت دەكات

خواكوڕك 

رۆژی شەممە 15ی 4ی 2017 لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا كۆنسێرتێك بۆ هونەرمەندی كورد عەدنان كەریم بەهاوكاری گروپی میوزیكی ژێداری (كۆلن)ی ئەلمانی لە دەمەو ئێوارە كاتژمێر 6 ئەنجامدەدرێت، عەدنان كەریمیش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك پەیامێكی بڵاو كردۆتەوە لە پەیامەكەی دا نووسیویەتی”داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ی هه‌ولێر، پێشكه‌شی توشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كرێت”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان بریارە ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووش 17_4_2017، له‌ هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له‌ شاری سلێمانی، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كۆنسێرتێكی دیكه‌ ساز بكات و داهاته‌كه‌شی له‌ كاری خێرخوازیدا، خه‌رج ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری شاری كه‌ركووك، سێیه‌مین كۆنسێرت ساز ده‌كات، كۆنسێرته‌كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (هۆڕایزن ریلیف) ڕێكخراوه‌.

عه‌دنان كه‌ریم، یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌نێوبانگه‌كانی كورد، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانیه‌، به‌رهه‌مه‌كانی به‌ پڕ فرۆشترین به‌رهه‌می هونه‌ریی له‌ كوردستان، داده‌نرێت.

Back to top button