سەركردەیەكی كورد لە توركیا: بارزانی ئەو دەوڵەتە رادەگەێنێت كە جیهان چاوەرێی دەكات

خواكوڕك 

سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان_باكوور، دەلێت بارزانی ئەو دەوڵەتە رادەگەێنێت، كە جیهان چاوەراونیەتی، دەلێت مێژوو باسی سەربەخۆییی کوردستان دەکات، ناوی کوردستان و (بارزانی) لەگەڵ یەکتر دەنووسێت”.

مستەفا ئۆجەلیک سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان–باکوور لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی پارتی دا دەلێت”سەربەخۆییی کوردستان، مافێکی ڕەوای گەلی کورد و کوردستانە، ئەمە داخوازییەکی سیاسیی کۆنە و بووەتە پێویستیی مان و نەمانی گەلی کورد و، کوردەکانی باشووری کوردستان ناتوانن بەبێ سەربەخۆبوون بژین و، دەوڵەتێک بە ناوی عێراق نەماوە و حکوومەتی بەغدا مافەکانی کورد پێشێل دەکات، ماددەی ١٤٠ جێبەجێ ناکات، مووچە و بوودجەی خەڵکی باشووری کوردستانی بڕیوە و پێویستییەکانی پێشمەرگە جێبەجێ ناکات. عێراق دەیەوێت فیدراڵییەکە لەناو ببات، لە ڕەوشێکی ئەوهادا مانەوە لەگەڵ عێراقدا ستەم و ناحەقییە و، بریاری سەربەخۆیی، بڕیارێکی مێژوویی و پیرۆزە.”

ئۆجەلیك دەشلێت،وڵاتانی جیهان ئامادەن بۆ سەربەخۆییی کوردستان و قبووڵی دەکەن و کوردستانیش دەتوانێت بە دەوڵەمەندیی ژێرئەرد و سەرئەرد و کشتوکاڵ و وزە و سرووشتی خۆی، ببێتە وڵاتێکی زۆر دەوڵەمەند و لەنێو جیهانیشدا ناوبانگی هەبێت. ئێستا کوردستان لەڕووی کارگێڕی و سیاسی و سەربازی و دیپلوماسییەوە لە جیهاندا بۆنی دەوڵەتی لێ دێت”.

مستەفا ئۆزجەلیک هەروەها لەبارەی پەكەكەوە هۆشداری دەدات و دەلێت کە شوێنی ئەوان شنگال نییە و لەوێدا پشێوی دەنێنەوە و ئاژاوە دروست دەکەن. بوونی پەکەکە لە شنگال بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان ئاستەنگی و ناخۆشی دەردەخات، پێویستە پەکەکە ڕێز لە حکومەت و پەرلەمان  بگرێت و لە شنگال بکشێتەوە. پەکەکە بۆ هاوکاری چووبووە شنگال، بەڵام ئێستا پێشمەرگە لەوێیە و هیچ مەترسی نەماوە و پێویستە بکشێنەوە، حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە هاوکاریی پەکەکە سوپاسی کردن، بە هەرشێوەیەک بێت، ئەو ناوچانە بە خوێنی پێشمەرگەی قارەمان ڕزگار کراون و دەبێ پێشمەرگە بیانپارێزێت و نابێ بگەڕێنەوە بۆ سەر بەغدا.”

Back to top button