گۆڕان هەڵوێستێكی نوێ لەبارەی ریفراندۆم و سەربەخۆی رادەگەێنێت
خواكوڕك
گۆڕان دەنگۆی دروست كردنی لێژنەی دژایەتی ریفراندۆم لەناو حزبكەی رەد دەكاتە و رایدەگەێنێت، كە ئەوان پاڵپشتی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان دەكەن، بەڵام لەگەڵ پارتی و یەكێتی لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەكە جیاوازیان هەیە و ئەوان پێیان وایە كە دەبێت ریفراندۆم لە رێگای پەرلەمانەوە ئەنجام بدرێت”.
نزار محمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بۆ میدیاكانی یەكێتی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ئەو دەنگۆیانەی لەسەر دروست كردنی لێژنە بۆ دژایەتی ریفراندۆم لەناو گۆڕان دا دوورە لە راستیەوە و دەلێت ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمداین، بەڵام چەند کێشەیەکمان لەگەڵ یەکێتی و پارتی ھەیە، گوتیشی”ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ڕیفراندۆمداین و سەربەخۆیی کوردستانیشمان دەوێت، لەگەڵ ئەوەشداین شتێک بۆ خەڵک بکرێت”.
هەروەها ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئەوەش دەلێت ناكۆكیەكانیان لەگەڵ پارتی و یەكێتی لەسەر بنەمای جۆڕی ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەدایە، ئەوان پێیان وایە دەكرێت لەرێگای پەرلەمانی كوردستان بكرێت، بۆ ئەوەی شەرعیەتی زیاتر بێت، هەروەها دەشلێت ئێمە لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیش داین بەڵام لەگەڵ ئەوەشداین كە شتێكیش بۆ خەڵك بكرێت”.
لەبەر جیاوازی بۆچوون لەناو گۆڕاندا ئەو بەرپرسە دەلێت دوو بۆچوونی لەناو گۆڕاندا نیە، دەلێت تاكە حزبین كە یەك بۆچوونین لەسەر پرسەكان و جیاوازیمان نیە”.