چۆنیەتی بازرگانی كردن بە خەڵكی خانەسۆڕی ئاشكرا دەبێت لەلایان پەكەكەوە
خواكوڕك
هۆكاری چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ خانەسۆڕێ ئاشكرا دەبێت و فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەلێت چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ خانەسۆڕێ بۆ ئەوە بووە، تا ڕێ بگرێ لە بازرگانیی نایاسایی و بەزۆر گومرگ و سه‌رانه ستاندنیش لە خەڵکی ناوچه‌ی سنوونێ و خانه‌سۆر له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه”.
عەمید سمێ بۆسەڵی بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە، هۆركای چۆنی هێزی پێشمەرگە بۆ خانەسۆڕێ بوونی بازرگانیەكی قێزەونی پەكەكە بووە وەك سەرانەستاندن لە هاوڵاتیانی خانە سۆڕێ و دەلێت”ھێزی پێشمەرگە بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکە، هه‌روه‌ها رێگریکردن لە بازرگانیکردنی نایاسایی پەکەکە بكرێ؛ خۆی په‌كه‌كه گومرگ و سه‌رانه‌شی لە خەڵکی ناوچەی خانەسۆر وه‌رگرتووه. پەکەکە لە ناوچەی بارێ لەسەر سنوور جیا له‌وه‌ی بازگانی دەکرد، گومرگیشی لە خەڵکی وەردەگرت، جا مەڕوماڵات بایه یاخوود ئه‌و کەلوپەلانه‌ی لە سووریاوە ده‌هێندران بۆ ناوچەکە بە شێوەی قاچاغ، بەڵام لە دوای چوونی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەکە، ئێستا وەکو پێشوو ناتوانن ئەوکارە بکەن و رێگرییان لێ دەکەن.”
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە كە تا رزگار كردنی شنگال لە چیای شنگالدا مایەوە، دەلێت خەڵکی ناوچەکە زانییان په‌كه‌كه مەبەستی چییە، هه‌ربۆیه ئێستا بەردەوام لێیان ده‌ته‌كنەوە. جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی، پەکەکە رۆژ بەرۆژ لە ناوچەکە لاوازتر دەبێت و گوتی ”راستییه‌كه‌ی شوێنی ئه‌وان شنگال و ده‌وروبه‌ری نییه و لێره‌ش ناهێڵدرێن.”