ئەمریكا دڵگرانە بە یاری كردن بە هەواڵ و زانیاریەكانی شەڕی رەقە

خواكوڕك 

رۆژانە بەدەیان هەواڵی جۆڕاو جۆڕ لەسەر ئۆپراسیۆنی رزگاری كردنی رەقە لە میدیاكانی یەكێتی و گۆڕان دەبیستی و ئەو میدیایانە رۆژ نیە هەواڵێك لەبارەی هێرشی ( هێزی سوریای دیموكرات) بڵاو نەكەنەوە كە چۆتە ناو شاری رەقە و دەروازەی شارەكەی بریوە، بەڵام بۆ رۆژی دواتر زانیاریەكان لەهەمان میدیاكانەوە پێچەوانە دەبێتەوە و بەشێوەیەك زانیاریەكان بڵاو دەكەنەوە كە هێزی سوریای دیموكراتی هێشتا نەگەیشتۆتە سنورەكانی تەبقەوە”.

لەو بارەیەوە بەرپرسێكی كۆشكی سپی لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكانیان لەبارەی شەڕی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەلێت یاری كردن بەزانیاریەكان رەهەندی پرۆپاگندەی سیاسی هەیە لەناوچەكەدا سەرچاوەی شێوێنراون، بۆیە پشت بەستن بەو زانیاریانە میدیاكان بەهەڵە دادەبات، ئێمە زانیاری لەبارەی پێشووە چوونی ئۆپراسیۆنەكان و شەڕی داعش بە پشت بەستن بە سەرچاوە هەواڵگریەكانمان بڵاو دەكەینەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕی ئۆپراسیۆنی رەقە لەسوریا، زانیاری پێشوەچوونی ئەو شەڕە یاری سیاسی پێدەكرێت و وەك پرۆپاگندەی هەڵبژاردن و دژ بە لایانەكان لەناو سوریا و عێراق بەكار دەهێنرێت”.

Back to top button