سبەی ریفراندۆم دەست پێدەكات

خواكوڕك
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 16ی نیسان، توركیا به مه‌به‌ستی ده‌نگدان به راپرسیی گۆڕانكاریی ده‌ستوور، ده‌چێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
له ناوخۆی توركیادا، 55 ملیۆن و 319 هه‌زار و 222 ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر 167 هه‌زار و 140 سندووق ده‌نگ ده‌ده‌ن. یەک ملیۆن و 269 هه‌زار و 282 له‌و ده‌نگده‌رانه ده‌نگده‌ری نوێن و تا رۆژی ده‌نگدانه‌كه 18 ساڵ پڕده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له به‌ندیخانه‌كانیش 461 سندووق داده‌نرێت.
-كاته‌كانی ده‌نگدان
له شاره‌كانی كوردستانی توركیا سه‌عات 7:00 ی به‌یانی بۆ سه‌عات 4:00 ئێواره ده‌نگدان به‌ڕێوه ده‌چێت و له شاره‌كانی دیكه‌ش سه‌عات 8:00 بۆ سه‌عات 5:00ی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت.
– 10 پارتی سیاسی ده‌توانن نوێنه‌ر بۆسه‌ر سندووقه‌كان دابنێن
به‌پێی مادده‌ی 23 لە یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ستوور، ئه‌و پارتانه ده‌ستنیشان كراون كه ده‌توانن نوێنه‌ر بۆسه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان دابنێن.
به‌وپێیه له‌گه‌ڵ پارته سه‌ره‌كییه‌كانی ئاك پارتی، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌دا هه‌ریه‌كه له پارته‌كانی ئانا وه‌ته‌ن، پارتی توركیای سه‌ربه‌خۆ، پارتی یه‌كێتیی مه‌زن، هودا پار، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی وه‌ته‌ن، به‌شدار ده‌بن له چاودێریی ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا.
بە مەبەستی دەنگدان بۆ ڕپرسی لەبارەی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکارییەکانی دەستووری تورکیا، سبه‌ینێ یەکشەممە 16ی نیسان هاووڵاتییانی تورکیا دەچنە سەر سندووقەکان و دەنگی خۆیان دەدەن.
لە ناوەوەی وڵات، 55 ملیۆن و 319 هەزار و 222 دەنگدەر لە رێگەی، 167 هەزار و 140 سندووقەوە دەنگەکانیان بەکار دەهێنن. لەم ژمارەیە، یەک ملیۆن و 269 هەزار کەس تاکو رۆژی دەنگدان تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ و دەبنە دەنگدەری نوێ. لە گرتووخانەکانیش 461 سندووق دانراوە.
بەپێی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاریی دەستووری کۆماری تورکیا، سیستەمی حوکمڕانیی سەرۆکایەتتی کە لە 18 ماددە پێکهاتووە، ژمارەی پەرلەمانتاران لە 550 پەرلەمانتارەوە دەکرێتە 600 پەرلەمانتار، تەمەنی خۆکاندیدکردنیش بۆ پەرلەمان لە 25 ساڵەوە دەهێنرێتە خوارەوە بۆ 18 ساڵ.
– هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆمار پێنج ساڵ جارێک و لە هەمان رۆژدا ئەنجام دەدرێت. سەرکۆمار پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی ناپچڕێنێت.
– ئەو پارتانەی کە دەیانەوێت پاڵێوراویان بۆ پۆستی سەرکۆمار هەبێت، پێویستە لانیکەم لە سەدا پێنجی کۆی دەنگەکانی هاووڵاتیانیان بەدەست هێنابێت، یان 100 هەزار دەنگدەر دەنگی پێدا بن.
– بەهۆی بوونی دەنگۆ لەسەر ئەوەی کە سەرکۆمار تاوانێکی ئەنجام داوە بە دەنگی نیوە کۆ یەکی پەرلەمانتاران دەتوانرێت لە پڕۆژەیاسایەکدا داوای کردنەوەی دۆسیە لەسەر سەرکۆمار بکرێت.
– سەرکۆمار جێگرانی سەرکۆمار و وەزیرەكان دادەمەزرێنێت و كۆتایی بە ئەركەكانیشیان دەهێنێت.
– دامەزراندن و لابردنی وەزارەتەکان، ئەرکدارکردن و دەسەڵاتدان بە دامودەزگاکان و دامەزراندنی دامودەزگاکان لەناو شار و دەرەوەی شار بە بڕیارنامەی سەرۆکایەتی دەردەچێت.
– پەرلەمانی تورکیا دەتوانێت بە دەنگی سێ لەسەر پێنجی پەرلەمانتاران بڕیاری سەرلەنوێ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆمار بەیەکەوە بدات.
– ئەگەر پەرلەمان لە قۆناغی دووەمی سەرکۆماردا دووبارە بڕیاری هەڵبژاردنەکانی دایەوە سەرکۆمار دەتوانێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە.
– ژمارەی ئەندامانی دادگای دەستووری لە 17 کەسەوە کەم دەکرێتەوە بۆ 15 کەس.
– هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی تورکیا و سەرکۆمار بەیەکەوە لە 3ی تشرینی دووەمی 2019 ئەنجام دەدرێن.