میدیاكانی ئێران: پەكەكە شەش شارۆچكە و گوندی تری رادەستی سوپای بەشار ئەسەد كرد

خواكوڕك 

میدیاكانی ئێران پشت بەستن بە زانیاری رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشكرایان كردووە كە هێزەكانی سوریایی دیموكراتی( هەسەدە)ی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان، لە سوریا 6 شارۆچكە و گوندی رادەستی هێزەكانی بەشار ئەسەد كردووە، ئەمەش پاش ئەوە هات كە هەسەدە منبجی رادەستی سوپای بەشار ئەسەد كرد”.

بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی ئێران كە لە شەرقولئەوسەتیان وەر گرتووە، بە پێی سەرچاوەی تایبەت ئاشكرایان كردووە، هێزەكانی سووریا دیموكراتیك هاوكات لەگەڵ پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دانیشتوانی شارۆچكە شیعەنشینەكانی ئەلفوعە و كفریا لە پارێزگای ئەدلی لەگەڵ دانیشتوانی شارۆچكەكانی مزایا و ئەلزبدانی لە دەرەوەی دیمشق شەش شارۆچكە و گوندی عەرەبنشینیان رادەستی سوپای بەشار ئەسەد كرد كە پێشتر لەلایان ئەو هێزەوە گیرابوو”.

زیاتر لە 400 شەهید لە منبج هەسەدەی سەر بە پەكەكە، لە سوریا منبج رادەستی سوپای بەشار ئەسەد كران، ئەمەش نیگەرانی ئەمریكای بەدوای خۆی دا هێنا”.

Back to top button