دۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت ئێران و سوریا و روسیا هەرەشە لە ئەمریكا دەكەن

خواكوڕك 

هەر سێ وەڵاتی هاوپەیمان ( روسیا و ئێران و سوریا) هەرەشە لە ئەمریكا دەكەن و رایدەگەێنن، هێرشی ئەمریكا بۆ سەر سوریا دەستێوەردانی نێودەوڵەتیە، لە كاروباری سوریا، وەزیری دەرەوەی رووسیاش له‌م باره‌وه‌ پیداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كرد و هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا به‌ “ده‌ستدرێژیكردنێك” به‌ناو كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ “یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكردووه‌”.

سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا  گوتیشی “داوا له‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كه‌ین رێز له‌ سه‌روه‌ری سوریا بگرێت و خۆ له‌ كرده‌وه‌ی هاوشیوه‌ی رۆژی 7 نیسان دوور رابگرێت كه‌ نه‌ ته‌نیا كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهانیشی هه‌یه‌، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، هه‌فته‌یه‌ك پاش هێرشی مووشه‌كی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له‌ سوریا سه‌ردانی مۆسكۆیان كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قووڵی دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی سوریا و هێرشی مووشه‌كی ده‌ربڕی.

وه‌لید موعه‌لیم وەزیری دەرەوەی سوریا له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی مۆسكۆ ره‌تیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی چه‌كی كیمیایی هه‌بێت. پێشتریش به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماری سوریا رایگه‌یاندبوو، هێرشی كیمیایی خان شێیخۆن ساخته‌یه‌ و روسیاش له‌م باره‌وه‌ ده‌ڵێتد ئه‌مریكا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌به‌ر ده‌ست نییه‌ كه‌ پیشان بدات سوپای سوریا ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

سێرگی لاڤرۆڤ پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ سوریا له‌ شه‌ڕی “دژی تیرۆر” و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ئه‌م وڵاته‌ ده‌ربڕی و گوتیشی “مۆسكۆ گومانی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی ئیدلب هه‌یه‌ كه‌ پێی وایه‌ هاندانێكه‌ و ئامانجێشی تێكدانی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن میانڕه‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌ سوریا”.

ئەمە لەكاتێكدایە ئه‌مریكا رژێمی سوریا به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه‌ كیمیاییه‌ تۆمه‌تبار كردوو رۆژی هه‌ینی رابردوو 59 مووشه‌كیی تۆماهۆكی ئاراسته‌ی بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له‌ پاریزگای حومس له‌ سوریا كرد، چه‌ند رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی هێرشێكی كیمیایی هاووڵاتیانی سڤیلی له‌ خان شێیخۆنی پارێزگای ئیدلبی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن كرده‌ ئامانج به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 80 كه‌س كوژران و سه‌دانی دیكه‌شی بریندار بوون، به‌شێك له‌ قوربانیانی ئه‌م هێرشه‌ ژن و منداڵن.

 

Back to top button