ئەمریكاش فشار لەسەر پەكەكە دەكات تا شارۆچكەكانی باكوری حەلەب رادەستی سوپای ئازادی سوریا بكات

خواكوڕك 

پاش رادەست كردنی منبج و شەش شارۆچكەی تر بە رژێمی بەشار ئەسەد، ئەمریكاش فشارەكانی لەسەر هەسەدەی سەر بە پەكەكە لەسوریا زیاتر كردووە بۆ ئەوەی شارۆچكەكانی باكوری حەلەب رادەستی سوپای بەشار ئەسەد بكاتەوە”.

ماڵپەری فارس نیوز ئاشكرای كرد كە ئەمریكا فشارەكانی لەسەر هەسەدەی سەر بە پەكەكە زیاتر كردووە، بۆ رادەست كردنی شارۆچكەكانی باكوری حەلەب بە سوپای سوریای ئازاد، ئەمەش پاش ئەوە دێت كە هەسەدەی سەر بە پەكەكە، لە سوریا شەش شارۆچكە و گوندی رادەستی سوپای رژێمی بەشار ئەسەد كرد”.

لە هەواڵێكی دا ماڵپەری فارس نیوز كە لەزاری سەرچاوەكانی ناو ئۆپۆسیۆنی سوریا رایگەیاندووە،  چەند رۆژە هێزەكانی دیموكراتیكی لە سووریا لە ژێر فشاری ئەمەریكادا، لەگەڵ سوپای ئازاد وتووێژ دەكەن تا لە شارۆچكەكان و ناوچەی ریفی باكووری حەڵەب چۆڵ بكەن و رادەستی سوپای ئازادی بكەن.

Back to top button