ئیبراهیم جەعفەری: راپرسی مافی سروشتی كەركووكیەكانە

خواكوڕك 

هەفتەی رابردوو ئیبراهیم جەعفەری سەردانی پایتەختی هەولێری كرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە، لەكۆبوونەوەكەدا باس لە چەندی پرسی پەیوەندی بە مووسڵ و هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرا، پاشان لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی كۆبۆوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی میدیاكانی ئێران كەوتووە، ئێبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، كۆبووە  لەكۆبوونەوەكاندا باس لە ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئیبراهیم جەعفەری گوتوویەتی كە راپرسی مافی شروشتی كەركووكیەكانە”.

شابانی باسە پێشتر مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بریاریاندا كە ئەمساڵ لە هەموو كوردستانی باشوری ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین وەڤدی هاوبەشیان پێكهێنا بۆ لایی لایانە سیاسیەكان هەرێمی كوردستان و بەغدا بۆ ئەو پرسە”.

 

Back to top button