یه‌كێتی لاری نیه له‌وه‌ی نوری مالیكی ببێت به سه‌رۆك
خواكوڕك
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت”پێشوازی ده‌كه‌ین به‌وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانیی (شیعه) له‌لایه‌ن (نوورى مالیكی)_یه‌وه ،چونكه باس له‌وه ده‌كرێت پاش ئه‌وه‌ی (عه‌مار حه‌كیم) ده‌ستی له كار كێشایه‌وه،پۆستكه به سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا بدرێت.
(ئارێز عه‌بدوالله) ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی رایگه‌یاندوه” ئه‌گه‌ر بێت و نوۆری مالیكی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت ئێمه پێشوازی لێده‌كه‌ین و به‌كارێكی باشی ده‌زانین، بۆ ئێمه‌ش نیه ده‌ست وه‌ربده‌ینه كاروباری ناوخۆی هیچ هێز و لایه‌نێكی تر، له هه‌مانكاتاد مافی هه‌ر فراكسیۆن و كه‌سه‌یاتیه‌كه له نێۆ فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كه كه‌سێك كاندید بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی به‌ره‌كه، هه‌ر كه‌سیش بێ ئیمه پێشوازی لێده‌كه‌ین.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی زیاتر گوتویه‌تی”ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان هه‌یه نه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كان، بۆیه لای ئێمه ئاساییه ئه‌گه‌ر بێت و (نوری مالیكی) ببێت به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌كان.
به پێی زانیارییه‌كانی خواكوڕك له ئێستادا (نوری مالیكی) یش خۆی پاڵوتوه بۆ ئه‌و پۆسته.