ئه‌ردۆگان:په‌كه‌كه تیرۆریسته یا خۆڕاده‌ستكردنه‌وه یا مافی ژیانیان نابێ
خواكوڕك
سه‌رۆكى توركيا (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان) سه‌باره‌ت به چه‌كدارانی په‌كه‌كه له خاكی توركیا رايگه‌ياند “په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر په‌ند وه‌رنه‌گریت مافی ژاینیان نابێ له خاكی توركیا، ئێمه‌ش سوورین له‌سه‌ر ده‌ركردنیان ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بمێننه‌وه.
ئه‌ردۆگان له ناوچه‌ى كارتاڵى به‌شه ئاسيايه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ بۆ لايه‌نگرانى له وتارێكىدا رایگه‌یاند”ئه‌گه‌ر بێت و په‌كه‌كه چه‌ك دانه‌نێت، ئه‌وا پێویسته له‌م خاكه قه‌ڵاچۆبكرێن،ناشتوانین له‌وه زیاتر ته‌حه‌مولیان بكه‌ین،ده‌بێت باجی كاره چه‌وته‌كانیشیان بده‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌كو (رێكخراوی ئیتای جوداخوازی هه‌رێمی باسكی ئیسپانیا) كه چه‌كی دانا و خۆی راجه‌ستی ووڵاته‌كه كرد، ئه‌وا ئێمه‌ش ئه‌وكات هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان نابێ خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ به تونجی به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه.
ئه‌ردۆگان زیاتر گوتی” بێزارى هه‌ندێك ووڵات له هه‌ڵوێستى گه‌ل له باره‌ى راپرسييه‌وه سه‌رچاوه‌ى نه‌گرتووه، به‌ڵكو له‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، كه توركيا له دژى تيرۆريستانى په‌كه‌كه ئه‌نجاميده‌دات.