ئه‌مینداری یه‌كگرتوو:به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك پشتگیری سه‌ربه‌خۆی كوردستانین

خواكوڕك

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند:یه‌كگرتوو له‌ بابه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان هه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌ پێشه‌نگ بێت و پێشه‌نگ ده‌بێت، بۆیه‌ بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ ریزی پێشه‌وه‌ ده‌بین.

له‌ شاری سلێمانی لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا لایەنە حیزبه‌ ئیسلامییەكانی كوردستان رێكخرابوو، تێیدا  (سەڵاحەدین بەھائەدین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، رایگەیاند: یەكگرتوو لە مەسەلە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا لەریزی پێشەوە دەبێت و پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان دەكەین به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك، له‌ هه‌مانكاتیشا پشتگیری بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافی ده‌كه‌ین له‌ كوردستان.

Back to top button