حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كات له دووزخورماتوو ماوه داده‌نێت بۆ مانه‌وه‌یان
خواكوڕك
بەرپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دووز خورماتوو رایگه‌یاند:حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه له كاره نه‌شیاوه‌كانی، له تازه ترین كاردا چووه‌ته سه‌ر ماڵه كورده‌كان به كۆمه‌ڵیك سه‌رباز و ئۆتۆمبێل و داوی چۆڵكردنی ناوچه‌كانیان ده‌كات ده‌نا ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
(ئەحمەد شێخ لەنگەری)، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دووز خورماتوو ڕاگەیاندوه”چه‌كدارانی حه‌شد چونه‌ته سه‌ر ماڵه كورده‌كان له گه‌ره‌كی (تین) پێیان گوتوون كه ده‌بیت تا 12ی شه‌و ماله‌كانتان چۆڵبكه‌ن ده‌نا مه‌ترسی له سه‌ر ژیانتان هه‌یه و ئیمه به‌رپرس نین له هیچ رووداوێك.
له‌نگه‌ری زیاتر گوتویه‌تی”حەشدی شەعبی مه‌به‌ستیه‌تی ته‌سفیه حیساب له‌گه‌ڵ كورد بكات له رووی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر بێده‌نگی به‌رپرسانی شاره‌كه ئێستا به‌شێكی زۆر ئه‌و گه‌ره‌كه كه كورد بوو چۆڵكراوه، ژماره‌یه‌كی كه‌می كوردی لێ ماوه، ئیمه باشیش ده‌زانین مه‌به‌ستیان چیه له‌م ته‌سفیه‌یه ،ئەوانەی چوونەتە سەر کوردەکان کەسانی ناسراون و ئێستا دۆخی دووزخورماتوو باش نییە و ئاڵۆزە و ھەڕەشەکردن لە کورد بەردەوامە.