په‌رله‌مانتارێك: كۆمیسیۆن به بێ په‌رله‌مان ده‌توانێت ریفراندۆم ئه‌نجامبدات
خواكوڕك
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان سه‌باره‌ت به ریفراندۆم له كوردستان ڕایگەیاند”به پێی یاسایی ژماره4ی ساڵی 2014 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانێت ریفراندۆم به ئه‌نجام بگه‌ێنێت، به بێ په‌رله‌مانی كوردستان.
(شوان شێخ ئەحمەد) پەرلەمانتار لە پەرلەمانی كوردستان له لیژنه‌ی یاسایی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان به ریفراندۆم رایگه‌یاندوه”پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌س یاسیه‌كانی نێوخۆی كوردستان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ بن له پرسی سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی ئه‌ركی هه‌مووانه و پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه، زۆریش گرنگه خه‌ڵكی كوردستان له رێگای ریفراندۆم بڕیار ل چاره‌نووسی خۆی بدات، هه‌موو لایه‌كیشمان ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌م پرسه بخه‌ینه بواری جی به‌جێ كردن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كانمان له‌م رووه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هیچ هه‌لێك له‌ده‌ست نه‌ده‌ین كه ئێستا له باشترین سات و كاتین بۆ ریفراندۆم.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی یاسایی ڕوونیشی كردەوە”كارانەكردنەوەی پەرلەمان نابێتە ڕێگر لە بەردەم ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا، چونكە لە كوردستان یاسای باڵای كۆمیسیۆنمان هەیە، بە پێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2014ی هەڵبژاردنەكان، كۆمیسیۆن دەتوانێت ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستاندا ئەنجام بدات.