ده‌نگدان بۆ گۆڕینی ده‌ستوری توركیا ده‌ستیپێكرد

خواكوڕك

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 16/4/2017 پرۆسه‌ی ده‌نگادان بۆ ریفراندۆم و گۆڕینی ده‌ستوری ئه‌و ووڵاته‌ له‌ سه‌رانسه‌ری توركیا ده‌ستیپێكرد و زیاتر له‌ 55 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ له‌ ریفراندۆمه‌كه‌.

بەپێی زانیارییه‌ میدییایه‌كانی ووڵاتی تورکیا” زیاتر لە 55 ملیۆن و 340 هەزار دەنگدەر بەشداری پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ گۆڕینی دەستووری تورکیان، هه‌روه‌ها لە سەرتاسەری تورکیا زیاتر لە 167 هەزار سندووقی دەنگدان دانراوە بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌ده‌ران ده‌نگی خۆیانی لێوه‌بده‌ن، له‌ هه‌مانكاتدا زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار دەنگدەری نوێ زیاد بوون و مافی ئەوەیان هەیە دەنگ بدەن، له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆم و گۆڕینی ده‌ستوری ووڵات.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت ئه‌مه‌ شەشەمین خولی ڕیفراندۆمە لە مێژووی تورکیا بۆ گۆڕینی دەستوور بەڕێوە دەچێت،  دوو پارتی ئاکەپە و مەهەپە لایەنگری گۆڕینی دەستوور و لەگەڵ هاتنە سەرکاری سیسەمی سەرۆکایەتین و لە بەرانبەردا هەدەپە و جەهەپە دژی ڕیفراندۆم و گۆڕینی دەستووری تورکیان، بۆیه‌ چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ پرۆسه‌كه‌ زۆر توند و نادیاره‌ و ئاماژه‌كان روون نین بۆ ده‌رئه‌نجامه‌گان.
هه‌روه‌ها باس لەوە دەكرێت”ئەگەر ئەم پرۆسەیە سەربکەوێت، سیستمی ئەو وڵاتە دەبێتە سەرۆکایەتی و ئەگەریش سەرنەکەوێت، هەروەک سیستەمی پەرلەمانی دەمێنێتەوە.

ئه‌وه‌ی مایه‌یی ئاماژه‌ پێكردن بێ له‌ باكوری كوردستانیش پرۆسه‌كه‌ له‌ كاتژمێر7ی به‌یانی ده‌ستیپێكردوه‌، تا 4ی ئیواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێ.

Back to top button