ئیسكۆ خۆی سه‌لماند و زێدانیش دانی به هه‌ڵه‌ی خۆی نا به‌رامبه‌ری
خواكوڕك
زینه‌دین زیدان هه‌مووان دڵنیاده‌کاته‌وه ئیسکۆی پاڵه‌وانی یارییه‌که‌ی دوێنێ ئیواره‌یه له قه‌ڵای سپی ده‌مێنێته‌وه و رۆشتنی مه‌حاڵه له هیچ كات و ساتێك‌دا.
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له کێشه‌یه‌کی راسته‌قینه‌دابوو به‌رامبه‌ر خیخۆن له یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا، به‌ڵام ئه‌ستێره ئیسپانییه‌که به ئاستێکی نایاب و تۆمارکردنی دوو گۆڵ توانی یانه‌که‌ی له شکست رزگاربکات.
ئیسکۆ یه‌کێک له‌و یاریزانانه‌ی به‌رده‌وام باس له ئه‌گه‌ری رۆشتنی ده‌کرێت به‌ڵام زیدان دوای یارییه‌که گوتی “ئیسکۆ یارییه‌کی مه‌زنی ئه‌نجامدا ، توانی جیاوازی دروستبکات و گۆڵه‌کانی ئه‌و سێ خاڵیان پێبه‌خشین ، ئه‌و یاریزانێکی به‌توانایه و نیشانیداوه که ئه‌و کوڕی مه‌دریده و لێره باشترینی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات.
راهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسییه‌که دانی به‌وه‌دانا که وه‌ک پێویست یاری پێنه‌کردوه و وتی ” ئه‌گه‌ر پێشتر نادادپه‌روه‌ر بوبم له‌گه‌ڵی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه ٢٤ یاریزانین و سه‌رجه‌میان له یانه‌کانی دیکه ده‌توانن له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی بن.