سێ مەرجەكەی فەرهاد پیرباڵ بۆ لێخۆشبوونی بوونی ئەو دووكەسەی هێرشیان كردە سەری ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك 

پاش هێرشی كردنە سەر فەرهاد پیرباڵ و گیرانی هێرش بەرەكان لەلایان پۆلیسی هەولێرەوە، فەرهاد پیرباڵ سێ مەرجی بۆ ئازاد كردنی هێرش بەرانی هەیە و یەكێك لەو سێ مەرجەش ئاشكرا دەكات”.

فەرهاد پیرباڵ  لە لێدوانێكی دا رایگەیاندووە كە ئەو بەهیچ شێوەیەك لەو كەسانە خۆش نەبووە، بەڵكو بۆ لێخۆش بوونیان سێ مەرجی هەیە، دەلێت بەهیچ شێوەیەك لێیان خۆش نەبووم و مەرجم هەیە”.ئاماژەی بەوەش کرد، تەنها دوو کەس لە هێرشەکەدا بەشدار نەبوون و  کەسی سێیەمیش هەیە کە لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت و دەبێت ئەویش دەستگیربکرێت.

فەرهاد پیربال دەشلێت یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە كە دەبێت ئەو دوو كەسە 21 سورەتی قورئان لەبەر بكەن و منیش حەوت پرسیار لەو 21 سورەتەدا ئارستە دەكەم  ئەوانیش دەبێت بە بەشداری مامۆستایەکی ئاینی شارەزا بە سەرکەوتوویی وەڵام بدەنەوە”.

ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کرد کە قورئانێکی بە تەفسیرەوە لەگەڵ دوو کۆپی تەفسیرەکەی خۆی وەک دیاری پێشکەشی ئەو دوو کەسە کردووە کە لە ئێستادا دەستگیرکراون.

 

Back to top button