ئه‌ردۆگان: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ جیاوازه‌ و سه‌ركه‌وتن له‌ ڕێیه‌

خواكوڕك

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی توركیا به‌شداری پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی كرد و به‌ به‌ڵێ ده‌نگی به‌ ده‌ستووری توركیا دا و داوای له‌خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌ی به‌گشتی كرد بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن.

ئه‌مڕۆ یەک شەممە 16/4/2017  (رەجەب تەیب ئەردۆگان) سەرۆک کۆماری تورکیا دوای بەشداریکردنی لە پرۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمی دەستووری تورکیا، بە رۆژنامه‌نووسانی راگەیاند:ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگ و مێژوویه‌،متوه‌یه‌كی زۆره‌ كار به‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین، له‌ توركیا زۆر جار هه‌ڵبژاردن كراوه‌ و خه‌ڵكی ده‌نگی داوه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ جیاوازه‌ و پێویستی به‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و و به‌ هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیاره‌تی روو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن، ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت” ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتووبێت ئه‌وا رۆژێكی گرنگ و پڕبایه‌خ ده‌بێت له‌ مێژووی توركیا،گۆڕانكاری گه‌وره‌ش رووده‌دات، هیواشی خواست خه‌ڵكی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگادان بكه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ به‌ره‌و پێش بچێت له‌ هه‌موو بواره‌كان.

سه‌رۆك كۆمار زیاتر گوتی” دڵنیام ئه‌م شه‌و پاش چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر كه‌ سندوقه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌، موژده‌ی خۆش هه‌یه‌ بۆ گه‌لان توركیا، موژه‌ خۆشه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتنه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە کە (بیناڵی یەڵدرم) سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە پارێزگای ئیزمیر و (مەولوود چاویشئۆغلو)وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە شاری ئالانیای سەر بە پارێزگای ئەنتاڵیا دەنگی داوە. له‌ هه‌مانكاتدا (عوسمان بایدەمیر) و 4 پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە لە شاری ئەنقەرە دەنگیان دا.

هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیا ل ریفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوری نوێ به‌ به‌ڵێ ده‌نگ بهێنێت و سیسته‌می په‌رله‌مانی بگۆڕن بۆ سه‌رۆكایه‌تی.

Back to top button